ڤیدیۆ.. لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا خواردنەکەیان ماددەی هۆشبەری تێدابووە و هەرای ناوەتەوە

ئامادەبووانی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە ئەمریکا خواردنێکیان پێدراوە ماددەی هۆشبەری تێدابووە، بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ڕووداوێکدا کە مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، پۆلیسی ویلایەتی فلۆریدا داویەتی بەسەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا، پاش ئەوەی دەرکەوتووە خواردنی میوانەکان ڕووەکی هۆشبەری قەنب(حەشیش)ی تێدابووە و خواردوویانە بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن.

کامێرایەکی جیگیرکراو بە جلی یەکێک لە ئەفسەرەکانی پۆلیسەوە، دیمەنی هەرائامێزی ئاهەنگەکەی گواستووەتەوە، تێیدا چەندین کەس بارودۆخیان تێکچووە بەهۆی خواردنی ئەو ژەمەوە کە بە ڕووەکی قەنب ئامادەکراوە.

هێزەکانی پۆلیس ڕوونیانکردووەتەوە، 30 بۆ 40 کەس ئامادەی ئاهەنگەکە بوون.

ئامادەبووان و بووک و زاواکەش ڕتیانکردووەتەوە پەیوەندییان بە ڕووداوەکەوە هەبێت، یان داوایان لە ئامادەکەرانی خواردنەکە کردبێت ئەو ماددەیە بەکاربهێنن.

بەپێی کەناڵی “فۆكس 8″، دانیال گلینی بووکی ئاهەنگەکە و جۆزلین براینت سەرپەرشتیاری ئامادەکردنی خواردنەکە خۆیان ڕادەستی پۆلیس کردووە و بە “سەرەڕۆیی و کەمتەرخەمی و گەیاندنی ماریوانا” تۆمەتبارکراون.

 

 

بابەتی پێشتر

ئەتلەتیکۆ ناچارە ڕێز لە ڕیاڵ مەدرید بگرێت

بابەتی دواتر

ئەو كەسایەتییەی 10 وڵات لەسەری هاتنەدەنگ توركیا بە زیندانی هەتاهەتایی سزایدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share