بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاویەکاندا.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاویەکاندا، پلەکانی گەرما نزیک دەبیتەوە بە تۆمارەکانى دوێنێ”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “سبەی پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە کاتەکانی شەودا باران بارین دەستپێدەکات لە زۆربەى ناوچەکانی هەرێم”.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما، کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکرد، “نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی پێشوو”.