ئاگادارییەك لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ ناوەندەكانی خوێندن

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بۆ ڕێزنواندن لە ڕۆحی ئەو شەهیدانە، سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن ئاگاداردەكەینەوە سبەینێ چوارشەممە بەر لە وانەی یەكەم خولەكێك وەستان بۆ ڕۆحی پاكیان لە ناوەندەكانی خوێندندا بوەستن.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “وێرای هاوخەمیی قوڵمان بۆ شەهیدانی كارەساتەكەی شەوی ڕابردووی پارێزگای دهۆك هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین”.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بۆ ڕێزنواندن لە ڕۆحی ئەو شەهیدانە، سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان ئاگاداردەكەینەوە كە سبەینێ چوارشەممە، 23ی 11ی 2022 بەر لە وانەی یەكەم خولەكێك وەستان بۆ ڕۆحی پاكیان بوەستن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ڕائید ( عەلی سدقی) و هاوپیشەكانی زۆربوێرانە و خۆنەویستانە بوونە هۆی ڕزگاربوونی 56 خوێندكاری ئەو بەشە ناوخۆییە و ڕۆڵی سەرەكییان گێڕا لە پاراستنیان و زوو بە دەمەوە چوونیان، هاوكات وەزیری پەروەردە دەڵێت، “لەو ڕوانگەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆكم ڕاسپارد كە لەكاتی دانانی بەردی بناغەی خوێندنگەیەكی نوێ یاخود تەواوكردنی باڵەخانەی خوێندنگەیەك بەناوی خوالێخۆشبوو ڕائید ( علی سدقی)یەوە بنرێت”.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام بەردەوامە

بابەتی دواتر

سودانی دەگاتە كوەیت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی: ئەو نەوتەی حکومەتی عێراق رەوانەی دەکات لە سەنتەری سلێمانی دابەشناکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە حکومەتی عێراق رەوانەی بکات، بەهۆی کەمی بڕەکەیەوە لەناو…
Total
0
Share