بە پێشنیازی قوباد تاڵەبانی خوێندکارە دەستگیرکراوەکانی سلێمانی ئازاد دەکرێن

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر پێشنیازی قوباد تاڵەبانی شاندێکی سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیک بەدواداچوونیان بۆ دۆخی خوێندکارە دەستگیرکراوەکان کردووە و بڕیاردراوە بەپێی ڕێکارە یاساییەکان بە زووترین کات ئازادبکرێن.

لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانیدا هاتووە، “لەسەر پێشنیازی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی وزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانیان کرد، بە مەبەستی بەدواداچوون لە ژمارە و ناو و بارودۆخ و ئازادبوونی ئەو خوێندکارانەی زانکۆ کە لە ئەنجامی خۆپیشاندان لە رۆژی دووشەممە دەستگیرکرابوون”.

ئاماژە بەوەشکراوە، شاندەکە چاویان بە سەرجەم خوێندکارەکان کەوت وپاش دڵنیابوونەوە لە تەندروستی خوێندکاران ومامەڵەی دروستی کارمەندانی ئاسایش لەگەڵ خوێندکاران، لەلایەن بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشەوە بڕیاردرا بەپێی ڕێکارە یاساییەکان و لەلایەن کەسوکاری خودی خوێندکارانەوە بەزووترین کات سەرجەم خوێندکاران ئازاد بکرێن، تاوەکو خوێندن وتاقیکردنەوەکان ئاسایی ببنەوە لە زانکۆی سلێمانی.

بابەتی پێشتر

دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست

بابەتی دواتر

گەورەترین ماسیی پرتەقاڵی لە جیهاندا راوکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share