بوتڵێكی غاز لە ماڵێكدا تەقییەوە

كەمێك پێش ئێستا بوتڵێكی غاز لە ماڵێكدا لە شاری كەركوك تەقییەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی شارەكە ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگای كەركوك گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا لە پشت مزگەوتی ڕزگاری لە شاری كەركوك بوتڵێكی غاز لە ماڵێكدا تەقییەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی كەركوك ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ڕووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنها زیانی بەو ماڵە گەیاندووە كە بوتڵی غازەكەی تێدا تەقیوە.

بابەتی پێشتر

باوكی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد

بابەتی دواتر

لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیادا دوو كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share