کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

دوای دواخستنی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر، کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، “کۆبوونەوەی ژمارە 11 ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرۆژە یاسایەک دەستیپێکرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، سەرەتا خوێندنەوەی دووەم بۆ هاوبەشیکردنی هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت دەکرێت، دواتریش خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری سێیەمی یاسای کۆلێژی ئیمام ئەعزەم دەکرێت”.

ئاشکراشی کرد، “هەر لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەی یاسای دەستەی نیشتیمانی چاودێری ئەتۆمی و تیشکی و کیمیایی و بایلۆجی دەکرێت و لە کۆتاییشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری سێیەمی یاسای پرۆژەکانی ئاودێری دەکرێت”.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبردنی کەسانی گەمژە بەشێوەی ستالین

بابەتی دواتر

سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share