دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕووداوی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانییەوە پەیامێکی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییانی ڕووداوەکە کردووە و هاوخەمیی بۆ بنەماڵەکەیان دەربڕیوە.
لە پەیامەکەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانیدا کە ئاراستەی بنەماڵەی بابەشێخی سیرێ و خانەوادەی قوربانییەکان هاتووە، “بەغەم پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی ئەم كۆستە گەورەیەمان پێگەیشت، کە تێیدا پازدە لە ئەندامانی خانەوادەکەتان و دۆستانی ئازیزتان، بەهۆی روداوێکی نەخوازراوە بوونەتە قوربانی و گیانیان لەدەستداو دوانزە لە ئەندامای تری خانەوادەکەتان بریندار بوون، رووداوەكە بۆ ئێمە غەمێکی قوڵ و ئازارێکی گشتی و سەرتاسەرییە کە لە دڵی هەموو کوردێکدا بەهۆی ئەم روداوە نەخوازراوە دروستبووە”
دەقی پەیامەکە:
“پەیامی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، بۆ خانەوادەی کارەساتە دڵتەزێنەکەی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی”
بەرێز/ بنەماڵەی بابەشێخی سیرێ و خانەوادەی قوربانییەکان
بەغەم پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی ئەم كۆستە گەورەیەمان پێگەیشت، کە تێیدا پازدە لە ئەندامانی خانەوادەکەتان و دۆستانی ئازیزتان، بەهۆی روداوێکی نەخوازراوە بوونەتە قوربانی و گیانیان لەدەستداو دوانزە لە ئەندامای تری خانەوادەکەتان بریندار بوون، رووداوەكە بۆ ئێمە غەمێکی قوڵ و ئازارێکی گشتی و سەرتاسەرییە کە لە دڵی هەموو کوردێکدا بەهۆی ئەم روداوە نەخوازراوە دروستبووە، هاوبەشی غەم و پەژارەتانین، لەیەزدانی مەزن و میهرەبان داوادەکەین کە ئارامی و سەبوری بەبنەماڵە و خانەوادەی بەرێزتان بدات و شیفای خێرا بۆ بریندارانی ئەم روداوە ناخ هەژێنە بنێرێت و هەموو كۆچكردوان بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات. خودا سەبوری و ئارامی بە ئێوەو خەڵکی شاری سلێمانی و کوردستان ببەخشێت .
باڵیۆز دکتۆر محمد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی