سەرۆکی شارەوانیی کەرکوک: بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک هەمیشە لە ڕوانگەی خەمخۆرییەوە بەتەنگ ڕووداوەکەوە چووە

سەرۆکی شارەوانیی کەرکوک پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی کرد، هەروەها ستایشی هەوڵ و خەمخۆرییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بۆ بەدەمەوەچوونی رووداوەکە.

لە پەیامەکەی فەرەیدوون عادل وەیس بەڕێوەبەری شاروانیی کەرکوکدا هاتووە، “هاوخەمیی خۆمان بۆ رووداوەکەی گەرەکی کازیوەی شاری سلێمانی دەردەبڕین ک هەموومانی لەناخەوە هەژاند، سەرەخۆشی لە خانەوادەی کۆچکردووان دەکەین، لە خوای گەورە و مەزنیش داوکارین بەزووترین کات شیفای برینداران بدات”.

بەڕێوەری شارەوانیی کەرکوک دەڵێت، “هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرزدەنرخێنین کە وەک هەمیشە لەروانگەی خەمەخۆرییەوە بەتەنگ روداوەکەوە چوو”.

بابەتی پێشتر

کەسێکی نزیکی ئەو ماڵەی تەقینەوەکە تێیدا ڕوویدا چۆنێتیی بەخاکسپاردن و پرسەی قوربانییەکان باسدەکات

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. ساتی تەقینەوەی خانووەکەی گەڕەکی کازیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share