ئەمڕۆ یادی 238 ساڵەی شاری سلێمانییە

ئەمڕۆ دووشەممە شاری سلێمانی یادی 238 ساڵەی بنیادنانی دەکاتەوە، بەو بۆنەیەوە چالاکی و ئاهەنگ لە شوێنە گشتییەکان و دامودەزگاکاندا بەڕێوەدەچن.

شاری سلێمانی 238 ساڵ لەمەوبەر لە 14ی تشرینی دووەمی ساڵی 1784 لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە دامەزراوە و بە ناوی سلێمان پاشای بابانەوە ناونراوە، شارەکە لەو کاتەدا پایتەختی میرنشینی بابان بووە.

بەپێی رێنمایی پێشتری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، لە سەرجەم قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندندا جلی کوردی دەپۆشرێت و ئاهەنگی تایبەت بەو بۆنەیەوە سازدەکرێت.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی سلێمانیش چالاکی و نمایشی تایبەت بە یادی دامەزراندنی سلێمانی دەبێت.

لەو بارەیەوە ئازاد حەمە ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بە بۆنەی یادی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە سەرجەم ناوەندەکان و رێکخراوەکان و هەر کەس و لایەنێک بیەوێت دەتوانێت چالاکی و نمایش پێشکەشبکات.

باسی لەوەش کرد، کە ماوەی یەک هەفتە بۆ یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی دانراوە و لەو هەفتەیەدا دەتوانرێت چالاکییەکان پێشکەشبکرێن.

بابەتی پێشتر

مامۆستا جەمال عەبدول دەستنووسێكی خۆی پێشكەش بە تۆڕی میدیایی ئێستا دەكات

بابەتی دواتر

تورکیا: تۆمەتباری تەقینەوەکەی ئیستانبولمان دەستگیرکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share