ئه‌ردۆغان چی لەبارەی بایدن و كۆشكی نەیارەكەیەوە دەڵێت؟

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا تۆمه‌تبارده‌كات بەوەی نەیارەكانی داڵده‌داوە.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگەیاند، جۆ بایدن، فه‌تحوڵڵا گویله‌ن و چەندین‌ ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی و ئه‌منیی توركیا كه‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌یان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردوون پاراستووه.

ئه‌ردۆغان لە وتەیەكدا بۆ میدیا وتی، “ئێستا كێ فه‌تحوڵڵا گویله‌ن و هاوڕێكانی ده‌پارێزێت؟ ئەوان بە ئازادی هاتوچۆدەكەن و بایدن له‌ پێنسیلڤانیا كۆشكێكی گه‌وره‌ی به‌ گویله‌ن داوه‌ و ده‌یپارێزێت”.

لە دوای كودەتاكەی ‌ساڵی 2016ی توركیاوە كە رەجەب تەیب ئەردۆغان رێكخراوی گویله‌ن-ـی بە ئەنجامدانی تۆمەتباركرد، فه‌تحوڵڵا گویله‌ن رابەری بزوتنەوەكە پەنای بۆ ئەمریكا بردووە و چەندین جار توركیا داوای رادەستكردنەوەی كردووە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی كارمەندانی گرێبەستی وەزارەتی تەندروستییەوە بڕیاریدا

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. منداڵێك لە كاتی بەركەوتنی تەزووی كارەبادا رزگاردەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share