(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ و تۆتنهام براوەی ئەم هەفتەیەی پریمەرلیگ بوون

یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆیدا یاریی هەفتەی (16)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر ساوسهامپتۆن ئەنجامدا و بردنەوی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (16)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای “ئانفێڵد ڕۆدز” میوانداریی ساوزسهامپتۆنی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی یۆرگن کلۆپ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێدز” لە خولەکەکانی شەش، 21، 42 لەلایەن ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ، داروین نونێز (دوو گۆڵ) تۆمارکران، گۆڵەکەی ساوسهامپتۆن لە خولەکی نۆ لەلایەن چی ئادامزەوە تۆمارکرا.

لەلایەکی دیکەوە، یانەی تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر لیدز یونایتد (4-3) بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد.

گۆڵەکانی “سپێرز” لە خولەکەکانی 25، 51، 81، 83 لەلایەن هاری کەین و بن دەیڤیز و ڕۆدریگۆ بێنتانکۆر (دوو گۆڵ) تۆمارکران، گۆڵەکانی لیدز لە خولەکەکانی 10، 43، 76 لەلایەن سامێرڤایل و ڕۆدریگۆ-وە (دوو گۆڵ) تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، لیڤەرپوڵ بە 22 خاڵەوە چووە پلەی شەشەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام بە 29 خاڵەوە چووە پلەی سێیەم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن به‌ گۆڵێک کۆمێرزبانک ئارینای به‌سه‌رکرده‌وه‌

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 24ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی باڤارییه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
زیاتر ببینە

له‌ ئیتاڵیا چی ڕووده‌دات؟ زۆرینه‌ی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان گیریانخواردووه‌

بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی ئیتاڵیاوه،‌ ڕێگری له‌ چه‌ندین یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی کردووه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان…
Total
0
Share