دوای هاتنە دەرەوەی لە نەخۆشخانە شیرین هاوسەرگیریی کردەوە

شیرین عەبدولوەهاب گۆرانیبێژی ناسراوی میسر دوای جێهێشتنی نەخۆشخانە رایگەیاند، هاوسەرگیری لەگەڵ هاوسەری پێشووی کە هونەرمەندی میسری حوسام حەبیب بوو کردووەتەوە.

شیرین عەبدولوەهاب لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “حساب حەبیب هاوسەری پێشووم جارێکی دیکە داوای هاوسەرگیری لێکردمەوە و منیش رازی بووم و دیسان هاوسەرگیریمان کردەوە”.

وتیشی، ” حوسام کەسێکی باشە، ئەو خۆشەویستی ژیانمە و هێشتا خۆشمدەوێت”.

سەبارەت بە کێشەکانی لەگەڵ براکەی وتی، “من لە ئەو خۆشبووم نامەوێت بەهۆی کێشەی من و ئەوەوە خێزانەکەم خەم بخۆن من خۆم کەسێکی لێبوردەم”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “چیدی کێشە کەسییەکانم بڵاوناکەمەوە، ئەم بابەتە لەگەڵ هەوادارەکانم دادەخەم و باشترین گۆرانییەکانمیان پێشکەش دەکەم”.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی مانگێکە کێشەکانی شیرین عەبدولوەهاب بووەتە باسی میدیاکان، کە بە هۆی ئالوودەبوونی بە ماددەی هۆشبەر  رەوانەی نەخۆشخانە کرابوو و هەفتەی رابردووش نەخۆشخانەی بەجێهێشت و گەڕایەوە ماڵەکەی.

بابەتی پێشتر

دوای سێ ساڵ وشکەساڵی بەهۆی بارانی بەخووڕەوە لە بەغداد لافاو دروستدەبێت

بابەتی دواتر

کەسێک تەقەی لە برای هاوسەرەکەی کرد و برینداری کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێشولە بە بەكتریا لەناودەبەن.. زانا ئوسترالییەكان توێژینەوەیەكی نوێیان تاقیكردەوە

توێژینەوەیەكی نوێی زانا ئوسترالییەكان ئاشكرایدەكات، بەكتریا دەتوانێت مێشولەی هەڵگری تا و تای زەرد لەناوببات. زانا ئوسترالییەكان لە تاقیكردنەوەیەكدا…
Total
0
Share