لە دژی پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت

دژی پڕۆژەیاسای “سەربازیی زۆرەملێ” ئەمڕۆ هەینی لە بەغداد خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت.

بزوتنەوەی (أنا عراقی) كە سەرپەرشتیی خۆپیشاندانەكە دەكات، رایانگەیاند، خۆپیشاندانەكە لە ناوچەی كەڕادەی بەغداد بەڕێوەدەچێت و تیایدا داوادەكەن پڕۆژەیاسای “سەربازیی زۆرەملێ” رەتبكرێتەوە.

بزوتنەوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پڕۆژەیاساكە بارگرانییەكی دارایی زۆر لەسەر بودجەی عێراق دروستدەكات و هەوڵێكیشە بۆ بەسەربازیكردنی كۆمەڵگە، بۆیە پێشنیازدەكەین ڕێكاری دیكە بگیرێتەبەر بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان.

بابەتی پێشتر

هەرێم كەمال ئاغا: مەرج نییە دانانی سزای زیندانی بۆ هەر كەسێك كە سەربازیی زۆرەملێ نەكات تێپەڕێندرێت

بابەتی دواتر

ئاسایشی پارتی لێپرسراوی پاسەوانەكانی ئەدهەم بارزانی رفاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share