پێكردنی سروودێك بۆ پیاهەڵدان بە سەدام حسێندا لە مۆلێكی هەولێری پایتەخت، كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و حكومەت رێكاری گرتەبەر.
لە مۆڵێكی شاری هەولێر بە ناوی “فولـلە مۆدە” كە تایبەتە بە پۆشاك و دەكەوێتە سەر شەقامی كۆیە، شەوی رابردوو سروودێك كە بۆ پیاهەڵدان بە سەدام حسێن-دا وتراوە لێدرا، ئەوەش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر رایگەیاند، كارمەندانی مۆڵەكە “سروودەكەیان” لێداوە و بەو هۆیەوە مشتومڕ لە نێوان كارمەندان و كڕیاراندا روویداوە.
وتیشی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەكانی قائیمقامیەتی هەولێر رێكاریان گرتووەتەبەر و شوێنەكەیان داخستووە.