ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان: جەنگی ئەتۆمی ڕودەدات

لە بەراوردكارییەكدا لەنێوان ساڵانی 1945 و 2021، ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرای دەكات، “جەنگی ئەتۆمی ڕودەدات”.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەمڕۆ یەكشەممە 10ی كانونی دووەم ڕایگەیاند، “ئێمە ئێستا بە چەند چركەساتێكدا تێدەپەڕین كە هاوشێوەی ساڵی 1945ە، بەڵام ساڵی 1945 نییە، جەنگی ئێستا دژی ڤایرۆسی كۆرۆنایە”.

گۆتێرس ئەوەشی خستوەتەڕوو، “سبەی ڕەنگە شەڕ دژ بە تیرۆریستان دەستپێبكات، لەكاتێكدا شەڕی درێژخایەن دژ بە گۆڕانی ئاووهەوا دەدۆڕێنین”.

ئەمیندارەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەوەشی باس كردووە، “پەتای كۆرۆنا 88 ملیۆن كەسی ڕوبەڕووی هەژاری كردەوە لە جیهاندا، هەروەها لە ئێستادا 270 ملیۆن كەس دووچاری مەترسیی برسێتی بوونەتەوە”.

لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا باسی لە مەترسییەكانی زیادبوونی ئاڵۆزییەكانی نێوان وڵاتان كردووە و ئەوەی خستوەتەڕوو، ” ئاڵۆزییە جیۆسیاسییەكان زیاد دەبن، هەڕەشەی بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی و شەڕی ئەتۆمی گەڕاوەتەوە”.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرس ئەم وتانەی لە وتارێكدا پێشكەش كرد كە، بە بۆنەی 75ەمین یادی یەكەم كۆبوونەوەی كۆمەڵەی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕێكخرابوو.

بابەتی پێشتر

تەنها ئێران تەندەری پێشكەش بە عێراق كردووە بۆ پێدانی گازی سروشتی

بابەتی دواتر

مارین 0-5 تۆتنهام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share