بەهۆی ئاگرێکەوە لە تورکیا هەشت منداڵ و دایکێکی سوری سووتان

لە پارێزگای بۆرسای تورکیا ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا و بەهۆیەوە شەش منداڵ و دایکێک و دوو برازای سووتان.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئاگرەکە لەو شوقەیەدا کەوتووەتەوە کە خێزانە پەنابەرە سورییەکەی تێدا نیشتەجێبووە لە ناوچەی یەڵدرم لە پارێزگای بۆرسا، هۆکارەکەشی لە زۆپاوە بووە، دایک و شەش منداڵی خێزانەکە و دوو برازای بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی وتەی پارێزگاری بۆرسا، باوک و دوو ئەندامی دیکەی خێزانەکە بە برینداری گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئاگرەکە لە شەودا و لەکاتێکدا خێزانەکە نوستوون لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی کەوتووەتەوە، خێزانێکی سێ کەسی کە لە نهۆمی سەرووتربوون ڕزگارکراون.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دوای یەک کاتژمێر لە هەوڵدان توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن.

بابەتی پێشتر

وەزیرێکی حکومەتەکەی ریشی سوناک دەستیلەکارکێشایەوە

بابەتی دواتر

بکوژی ژنەکەی گەڕەکی تاڤگە دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوریا و سعودیە رێككەوتن

سوریا و سعودیە رێككەوتن جارێكی دیكە باڵیۆزخانەكانیان لە پایتەختی وڵاتەكانیان بكەنەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، حكومەتی…
Total
0
Share