دەستەی گشتیی گومرگ دەڵێت، بڕێكی زۆر ماددەی كیمیایی “مەترسیدار” دەستی بەسەردا گیراوە.
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، دەیان بەرمیلی ماددەی كیمیایی “مەترسیدار” كە لە چوار كۆنتێنەردا باركرابوون دەستیان بەسەردا گیراوە.
لە راگەیەندراوێكدا دەستەی گشتیی گومرگ ئاشكرایكرد، ئەو كۆنتێنەرانە لە بەشی گومرگی ئوم قەسڕ لە كاتی هەوڵدان بۆ هێنانیان بۆ ناو سنووری عێراق دەستیان بەسەردا گیرا و دەركەوت بەرمیلەكانی ناویان ماددەی كیمیایی “زۆر مەترسیدار”یان تیادان.
بەبێ ئەوەی ناو و جۆری ماددە كیمیاییەكە ئاشكرابكات، دەستەی گشتیی گومرگی عێراق دەڵێت، رێكاری یاسایی گیراوەتەبەر و بەپێی یاسای ژمارە 23ی گومرگ مامەڵە لەگەڵ دۆسیەكەدا دەكرێت.