ئەحمەد حاجی رەشید: رادەستکردنی نەوتی هەرێم بیانووەکانی بەغداد ناهێڵێت

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربارەی رادەستکردنی نەوتی هەرێم بە حکومەتی عێراق رایگەیاند، “بیانووی بەغداد ناهێڵێت”.

ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە ئەگەری رادەستکردنی نەوتی هەرێم بە حکومەتی فیدراڵ، عێراق بیانووی بۆ نەناردنی پشکی هەرێمی کوردستان نامێنێت و هاوڵاتیانی هەرێم لە بابەتی پشکی بودجەدا سوودمەنددەبن، بەڵام حکومەتی هەرێم هەمیشە رایکردووە لەوەی نەوت رادەستی بەغداد بکات، چونکە رادەستکردنی نەوت بە زیانی حکومەتی هەرێم دەشکێتەوە.

وتیشی، “رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق، چەند لایەنێکی باشی تێدایە، وەک رێگریکردن لە دزینی نەوتی هەرێم و چاودێریکردنی پڕۆسەکە”.

ئەوەشی خستەڕوو، بیرە نەوتەکانی هەرێمی کوردستان ئاستی بەرهەمهێنانیان دابەزیوە، چونکە ئەو کۆمپانیایانەی کارییان لە بیرە نەوتەکانی هەرێمی کوردستاندا کردووە، زیانیان بە بیرە نەوتەکان گەیاندووە و ئامانجیان دەرهێنانی زۆرترین بڕی نەوت بووە، کە ئەمەش زیان بە بیرە نەوتەکان دەگەیەنێت، هەربۆیە، بیرە نەوتمان هەبووە رۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، بەڵام لە ئێستادا بووە بە پێنج هەزار بەرمیل.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: خشتەكانی بودجە بە شێوەیەك گۆڕانكاری تێداكراوە كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمدایە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، خشتەكانی بودجە بە شێوەیەك گۆڕانكاری تێداكراوە كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمدایە و ئەوەی…
زیاتر ببینە

لەبارەی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەرێم دەگرێتەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی شەپۆلێکی باران ناوچەکە دەگرێتەوە، داوایشیکرد، هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکان بن لە…
Total
0
Share