واشنتن پۆست: ئەمریكا فڕۆكەی جەنگی بە ئاراستەی ئێران رەوانە كردووە

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا فڕۆكەی جەنگی بە ئاراستەی ئێران رەوانە كردووە، دوای ئەو هەواڵانەی بەمدواییە دەربارەی ئامادەكاریی ئێران بۆ هێرشكردنەسەر سعودیە بڵاوبووەوە، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (Washington Post) ئاماژەی پێداوە.

رۆژنامەكە دیارینەكردووە، لە چ كاتێكدا ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەو فڕۆكانەی ناردووە.

روونیكردووەتەوە، “كاتێك راپۆرتە هەواڵگرییەكان بەمدواییە هۆشدارییاندا لە ئەگەری هێرشی مووشەكیی بالیستی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێران بۆسەر سعودیە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا فڕۆكەی شەڕكەری جێگیركراو لە ناوچەی كەنداوی عەرەبی بە ئاراستەی ئێران جوڵەپێكردووە، وەك بەشێك لە ئەوپەڕی باری لەناكاوی گشتیی ئەمریكا و سعودیە”.

بەپێی رۆژنامەكە، ناردنی ئەو فڕۆكانە دەربڕی بەڵگەی بەهێزی و گرنگیی هاوبەشی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و میرنشینی عەرەبیی سعودیەیە.

سێشەممەی رابردووش رۆژنامەی (وۆل ستریت جۆرناڵ) بڵاویكردەوە، سعودیە زانیاریی هەواڵگری لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان ئاڵوگۆڕپێكردووە دەربارەی “ئەگەری هێرشێك” لەلایەن ئێرانەوە بۆسەر چەند ئامانجێك لەناو خاكەكەیدا.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتیكردەوە، وڵاتانی رۆژئاوا دەیانەوێت كەشی دژ بە وڵاتەكەی بشێوێنن، بە بانگەشەی ئەوەی تاران ئامادەكاری دەكات بۆ لێدان لە سعودیە.

بابەتی پێشتر

میلان 2-1 سپیزیا

بابەتی دواتر

توركیا: لە هەفتەیەكدا زیاتر لە 2100 كۆچبەر دیپۆرتكراونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حوسییەكان بە بەرپرسیار دەزانرێت لە هێرشەكانی سەر فڕۆكەخانەی عەدەن

هاوپەیمانیی عەرەبی ئاشكرایكردووە، هێرشە “تیرۆریستییەكان”ی شاری عەدەن، لەلایەن حوسییەكانەوە ئەنجامدراون. توركی مالیكی، وتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی ئەمڕۆ 31ی كانونی…
Total
0
Share