زانیاریی نوێ لەبارەی بە زۆر ناردنەوەی پەنابەرانەوە ئاشكراكرا

سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان ڕایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێك بۆ بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران نەدراوە و ئاشكرایدەكات، دوێنێ لە پەرلەمانی بەریتانیا داواكراوە ڕێگری لە كۆچبەران بۆ وڵاتەكەیان بكرێت، بەڵام بەشێكی زۆری پەرلەمانتاران لەگەڵ ئەو پێشنیازە نەبوون.

بەكر عەلی سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هیچ بڕیار و ڕاسپاردەیەكی نوێ بۆ بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران لە وڵاتانی ئەوروپاوە دەرنەكراوە و دوێنێ چوارشەممە، لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی بەریتانیدا داواكراوە ڕێگری بكرێت لە هاتنی كۆچبەران و مانەوەی پەنابەران، بەڵام لەلایەن پەرلەمانتارێكی ئەو وڵاتەوە پێشنیازەكە ڕەتكراوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە لە چەند ناوچەیەك وەك پێویست خزمەتی پەنابەران نەكراوە.

ڕاشیگەیاند، بەپێی سیاسیەتی كابینەی پێشووی حكومەتی بەریتانیا ئەو كەسانەی بە شێوەی نایاسایی ڕوویان لە وڵاتەیان كردبوو بنرێنە ڕواندا و بۆ ئەوەش بەشێكی پەرلەمانتارانی بەریتانیا لەگەڵیدا نین و پێیان وایە لەلایەنەكانی ڕایگشتی و مافەكانی مرۆڤ لەسەر وڵاتەكەیان دەكەوێت و ئەوەی باسیش دەكرێت كە گوایە بە زۆر پەنابەرانەوە دەنێردرێنەوە تەنها دەنگۆیە و نەبووەتە بڕیار.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگیی: پشتیوانیی تەواو لە كارەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەین

بابەتی دواتر

كاركردن لە یەكتربڕی باخی بەختیاری بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر خاك و خەڵكەكەمان و خزمەتكردنیان بە ئەركی خۆمان دەزانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “هیوادارم ساڵی…
Total
0
Share