سۆران عەبدولغەفور: بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئاردەوە ناتوانرێت وەك پێشتر 8 نان بكرێت بە هەزار دینار

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئاردەوە لە ئێستادا ناتوانرێت وەك پێشتر 8 نان بكرێت بە هەزار دینار و جەختیشدەكاتەوە، “لە ئێستادا یەك فەردە ئاردی توركی كە نانەواخانەكان بەكاریدەهێنن نرخەكەی 45 هەزار دینارە و هەركات نرخەكەی بووەوە بە 36 هەزار دینار وەك پێشتر 8 نان دەكەینەوە بە هەزار دینار”.

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە نرخی ئارد بەرزبووەوە یەك فەردە ئارد گەیشتە 51 هەزار دینار، بەڵام حكومەتی هەرێم بڕیاری هەڵگرتنی باج و ڕسووماتی لەسەر ماددە خۆراكییەكاندا و ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخەكەی هەبوو یەك فەردە ئارد بووەوە بە 42 هەزار دینار و دوای ئەوەی بڕیاری دانانی باج و ڕسوومات درایەوە نرخەكەی بەرزبووەوە ئێستا یەك فەردە ئارد بە 45 هەزار دینارە.

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر كاتێك نرخی ئارد نزمبووەوە و بووە بە 36 هەزار دینار ئەوا هاوشێوەی پێشتر هەشت نان بە كێشی 110 غرام دەكەینەوە بە هەزار دینار، لەم قۆناغەی ئێستاشدا هیچ هاوكارییەكی نانەواخانەكان نەكراوە تەنها لە پارەی كارەبادا هاوكارییان كراوە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 21 هەزار منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان چارەسەركراون

بابەتی دواتر

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرا کرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی هەرێم داوای نوێکردنەوەی زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو دەکات

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایگدەگەیەنێت، “زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەناو سیستمی (E-PARWARDA) پڕبکرینەوە و نوێبکرێنەوە”. لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی…
Total
0
Share