رێبوار تەها: بازگەکانی کەرکوک کەمدەکەینەوە

پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، “لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بازگەکان کەمدەکەینەوە”.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بڕیارمانداوە بازگەکانی کەرکوک کەمبکەینەوە بەجۆرێک بازگەی دارەمان و ئاڵتون کۆپری دەکەین بە یەک”.

باسی لەوەشکرد، “بازگەکان بەجۆرێک رێکدەخەینەوە کە گرفتی هاتوچۆی هاوڵاتییان نەمێنێت و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان گرفت بۆ بازگەکان دروست نەکەن”.

پارێزگاری کەرکوک ئەوەشی وت، “کار بۆ ئەوە دەکەین گرفتی سەرجەم گوند، قەزا و ناحیەکان پەیوەست بە بازگەکان چارەسەربکەین، هەر شتێک لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بێت بڕیاری لەسەر دەدەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی گەرمیان: نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا نەبووەتە پەتا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان بڵاویکردەوە، تائێستا نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سنوورەکە لە حاڵەتدایە و نەبووەتە پەتا. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share