نوێترین لێدوانی سامانە سروشتییەکان لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی کانزایی لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، دوای تەواوبوونی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشکردن لە دەوروبەر و سەنتەری شارەکان دەستپێدەکات.

فەلاح سەید مەولود ئيسماعيل  بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی کانزایی لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، “تا ئێستا لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر هەشت ملیۆن و 202 هەزارلیتر وەرگیراوە و  دوو ملیۆن و 680 هەزار و 200 لیتر دابەشكراوە و 13 هەزار و 401  خێزان سوودمەند بوون”.

ئاشکراشی کرد، “لە سنووری پارێزگای دهۆك هەشت ملیۆن و 170 هەزار و 759 لیتر  وەرگیراوە و سێ ملیۆن و 824 هەزار لیتری دابەشكراوە و 19هەزار و 120 خێزان سوودمەند بوون، لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان  بڕی  242 هەزار لیتر دابەشكراوە  ، هەزار و 210 خێزان سوودمەند بوون”.

باسی لەوەش کرد، “لە سنووری پارێزگای  سلێمانی نزیكەی هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی  لەئەمبارەكانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت وکانزاکانی سلێمانی خەزن کراوە و لیژنەکان ئامادەن  بۆ دابەشكردنی، بەڵام یەكە كارگێڕییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی نەیانتوانیوە ئەو بڕە نەوتە سپی یە  كە لە كۆگاكاندا هەیە بەسەر ھاوڵاتییانی ناوچە شاخاوییەکان دابەشیبكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسـ.ـەدە: لە شەوی رابردووەوە چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بۆردومانی دەوروبەری کۆبانێ دەکەن

هەسـ.ـەدە رایدەگەیەنێت، لە کاتژمێر 2ی شەوی رابردووەوە، چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق، بە چڕی بۆردومانی ناوچەکانی جەلبیە و عەشک…
Total
0
Share