دایكی د. كازم: بزانم كێ كوڕەكەمی ژەهرخواردكردووە بە دەڕنەفیز چاوی دەردەهێنم

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەختەر ئەحمەد دایكی د. كازم فاروق ڕایگەیاند، د.كازم لە سەرەتای ئەمساڵەوە نیشانەكانی نەخۆشییەكەی تێدا دەركەوت و لە مانگی شوباتدا تووشی خوێنبەربوون بوو دوای ئەوەی نێردرایە دەرەوە و پشكنینی بۆ كرا دەركەوت كە د.كازم فاروق ژەهرخوارد كراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “پێشتر كەسانێك خۆیان بە دۆستی د. كازم دادەنا، بەڵام لە كاتی نەخۆشكەوتنەكەیدا پشتیان تێكرد و ئێستاش هەر كەسێك ڕاستییەك لەسەر د. كازم فاروق بڵێت هێرشدەكەنە سەری”.
دایكی د.كازم ئاشكرایكرد، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا تووشی خوێنبەربوون بوو دوای پشكنینە پزیشكییەكان دەركەوت پشكنینەكانی پاك نەبوون و بۆیە نێردرایە دەرەوەی وڵات و چەند پشكنینێكی بۆ كرا و دواتر دەركەوت كە ژەهرخوارد كراوە.

جەختیشیكردەوە، ئەگەر بزانم هەر كەسێك كوڕەكەمی ژەهرخوارد كردووە لێیخۆش نابم و بە دەڕنەفیز چاوەكانی دەردەهێنم”.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیركرد

بابەتی دواتر

چەند وێنەیەكی نەبینراوی د. كازم فاروق بڵاودەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. گۆشتفرۆشی گۆڵی داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەكان گۆشتفرۆشی گۆڵێ لە گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد داخرا و…
Total
0
Share