وردەکاری سەردانەکەی جێگرەوەکەی قاسم سولەیمانی بۆ عێراق

لە کاتێکدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕەتیانکردەوە کە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەربە سوپای پاسداران سەفەری عێراقی کردبێت، باڵیۆزی ئێران لەو وڵاتە ئاشکرایدەکات کە قائانی سەردانی عێراقی کردووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق لەگەڵ کەناڵی “العالم”ی ئێرانی دوێنێ ٥ی کانونی یەکەم ڕایگەیاندووە، “دوو هەفتە پێش ئێستا ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی نوێی سوپای قودس سەردانی عێراقی کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی کۆبوونەوەی کردووە”.

ئیرەج مەسجدی ئاشکرایکردووە، “ئیسماعیل قائانی، لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی ئەمنی عێراق کۆبوەتەوە و بەرپرسانی حەشدی شەعبیشی بینیووە”.

بە وتەی باڵیۆزی ئێران لە عێراق ئیسماعیل قائانی ڕاسپاردەی داوەتە بەرپرسانی عێراق، کە ئەمە لەلایەن میدیاکانی جیهانەوە والێکدرایەوە کە قائانی بە گروپەکانی لایەنگری ئێرانی وتووە هێرشەکان بۆسەر باڵیۆزخانەی بەغداد و ناوچەی سەوز ڕاگرن تا ئیدارەی ترەمپ دەسەڵات دەستاودەست دەکات لەگەڵ جۆبایدن.

بە کرداریش لە دوای سەردانەکەی ئیسماعیل قائانییەوە هێرشەكان بۆسەر باڵیۆخانەی ئەمریکا و ناوچەی سەوزی بەغداد کۆتاییان پێهاتووە.

بەپێی وتەکانی ئیرەج مەسجدی بێت قائانی لەلایەن عەلی خامنەی، ڕاپەڕی شۆرشی ئسیلامی لە ئێرانەوە ڕاسپێردراوە بە گروپەکانی حەشدی شەعبی بڵێت بەهۆی ئاڵۆزی بارودۆخی ناوچەکە پێویستە لە ئێستادا هێرشەکان بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕابگرن.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

هەولێر.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەک پێنج کەس سوتان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەرئەنجامی كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت راگەیەندرا

درەنگانی شەوی رابردوو هاوپەیمانێتیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە راگەیەندراوێکدا دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ لایەنە پێکهێنەرەکانی هاوپەیمانێتییەکە ئاشکراکرد. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،…
Total
0
Share