ماگوایەر: بەپەرۆشم، دەمەوێت یارمەتی یونایتد بدەم

هاری ماگوایەر، بەرگریکاری ئینگلیزی یانەی مانچستەر یونایتد قۆناغی چارەسەری تێپەڕاندووە و هیوادەخوازێت بە زووترین کات بگەڕێتەوە نێو پێکهاتەی سەرەکی.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ماگوایەر بە میدیاکارانی ڕاگەیاند، “پێکان بەشێکی قورسی تۆپی پێیە بۆ یاریزانان، بەڵام لە دوورەوە لە هەموو تۆپێکم دەدا و هاندەری یانەکەم و یاریزانان بووم لە تۆمارکردنی هەر گۆڵێکدا.”

هەروەها دەڵێت، “ئەنجامی باشمان بەدەستهێنا و گوڕوتینمان دایەبەر خۆمان بۆ گەڕانەوە ئەو پێگەیەی بە شایستەی دەزانین، وەک یاریزانێکی تۆپی پێ دەمەوێت ئامادەبم بۆ یاریکردن، شتێکی باشە دەگەڕێمەوە بۆ ڕاهێنانەکان، باشتریش دەبێت ئەگەر چانسی یاریکردن بەدەستبهێنم، دەمەوێت یاریدەدەربم بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتر، سوپاسی هاندەرانیش دەکەم بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لێیان کردم، هیوادارم دوور لە پێکان بم.”

ماگوایەر لە مانگی ئەیلولەوە لە چالاکییە نێودەولەتییەکان دووچاری پێکان هات، لە ڕووبەڕووبوونەوەی شیریف تیراسپۆل بۆ یەکەمجار گەڕایەوە نێو یاریگا و تایمێک بەشداریکرد.

بابەتی پێشتر

یەکێک لە یاریزانە نوێیەکانی بەرشلۆنە دەیەوێت بڕوات

بابەتی دواتر

عێراق بۆ گەڕاندنەوەی شوێنەوارە دزراوەكانی پەنا بۆ ئینتەرپوڵ دەبات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمی.. کومان گەڕایەوە

ڕۆناڵد کومان بە ڕاهێنەری نوێ بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەستنیشان کرا و لەدوای مۆندیالی 2022وە دەستبەکار دەبێت. لویس ڤان…
زیاتر ببینە

بۆچی ئەنچیلۆتی توڕە بوو؟

یارییەکەى ئۆساسۆنا یەکێک بوو لەو یارییە کەمانەى کە ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید تیایدا توڕە بوو سەرەتا بەرامبەر هاندەر…
Total
0
Share