عێراق سێیەمین هاوردەکاری بەرهەمەکانی تورکیایە

دەستەی ئاماری تورکیا ئاشکرایکرد، بۆ مانگی ئەیلول عێراق لە پلەی سێیەمی ریزبەندی ئەو دەوڵەتانەدایە زۆرترین هاوردەی کەلوپەلی تورکی دەکەن.

دەستەی ئاماری تورکیا لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، “هەناردەی بەرهەمەکانی تورکیا بۆ مانگی ئەیلول بە بەهای 22 ملیار و 612 ملیۆن دۆلار بووە، بەمەش بەرزبوونەوەی بە رێژەی %9.2  بەخۆیەوە بینیوە، بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بە هەمان شێوە رێژەی هاوردە بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە، بەهاکەی گەیشتووەتە 32 ملیار و 208 ملیۆن دۆلار، کە بە رێژەی %38.1  بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بە بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی رابردوو”.

ئاشکراشی کرد، “عێراق پلەی سێیەمی لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەدا گرتووە کە هاوردەی کەلوپەل لە تورکیاوە دەکەن، بۆ مانگی ئەیلول بە بەهای ملیارێک و 277 ملیۆن دۆلار لە تورکیاوە هاوردەی کردووە، هاوکات ویلایەتە یەکگرتووەکانیش پلەی دووەمی گرتووە و بە بەهای ملیارێک و 205 ملیۆن دۆلار هاوردەی کردووە، ئەڵمانیش بە بەهای 12 ملیار و سێ ملیۆن دۆلار پلەی یەکەمی گرتووە”.

 

بابەتی پێشتر

داهاتی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە نزیکەی یەک ملیار دینار بووە

بابەتی دواتر

داوای راگرتنی هاوردەکردنی مریشکی بەستوو دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share