كەسێك لە چیای گەلی عەلی بەگ ڕزگاركرا كە لە شوێنێكی سەختی ئەو ناوچەیە هەڵدێرابوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگريی شارستانیی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 12.30 خولەك ڕووداوێكی هەڵدێران لە چیای گەلی عەلی بەگ ڕوویدا و دەستبەجێ تیمی ڕزگاركردنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانيی سۆران چوونە شوێنی ڕووداوەكە و بە هاوكاریی كەسوكارەكەی توانرا هاوڵاتییەكە لە چیاكە بهێننەخوارەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، هاوڵاتییەكە دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران كراوە كە لە ژیاندا ماوە و بەپێی ڕاپۆرتی تیمەكان هاوڵاتییەكە ناوی (ح.س) ە خەڵكی كانی وەتمانە لەدایكبووی ساڵی 1945ە بە مەبەستی قەزوانكردن ڕووی لەم شوێنە كردبوو.