دەرچووانی كۆلێج و بەشە پزیشكییەكان دادەمەزرێندرێن

سەدان هاوڵاتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان كە دەرچووی زانكۆكانی هەرێمن دادەمەزرێندرێن و پەرلەمانتارێك وردەكارییەكەی بۆ ئێستا ئاشكرادەكات.

د. گەیلان قادر ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران، لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، دەرچووانی كۆلێج و بەشە پزیشكییەكانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كە لە ناوچە دابڕاوەكانن دادەمەزرێندرێن.

بەپێی زانیارییەكان، نزیكەی 1700 كەس لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، لە كۆلێج و بەشە پزیشكییەكانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان خوێندنیان تەواوكردووە. د. گەیلان دەڵێت، سەردانی وەزیری تەندروستیی عێراقی كردووە و رەزامەندیی وەزیر وەرگیراوە بۆ دامەزراندنی ئەو دەرچووانە و بەپێی یاسا دامەزراندنیان یەكلابووەتەوە.

ئەندامەكەی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی، پرسی دامەزراندنی دەرچووانی كۆلێج و بەشە پزیشكییەكان تەنها رێكاری كارگێڕیی ماوە و چاوەڕوانی كۆتا بڕیاری وەزارەتی دارایی دەكەن بۆ ئەوەی بە فەرمی دابمەزرێندرێن و دەستبەكارببن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بوونی هێزی بیانی لە عێراق زامنی ئاسایشی عێراق ناکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پەیوەندی و هەماهەنگییە ئەمنییەکانی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق لە باشترین دۆخدایە و وتیشی،…
Total
0
Share