هەولێر لەسەر شەقامی 120 مەترسی بارهەڵگرێك وەرگەڕا

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، “كاتژمێر 7:00 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لەسەر شەقامی 120مەتری و لە نزیك بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر، بارهەڵگرێك بەهۆی تیژڕەوییەوە لە شەقام دەرچوو بەو هۆیەوە ستوونی كارەبای سەر شەقامەكەی شكاند و كەوتە سەر ئاراستەی دیكەی شەقامەكە و خۆی كێشا بە پاسێكدا و دواتر وەرگەڕا.

ڕاشیگەیاندووە:” ڕووداوەكە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێكی زۆری ماددیی هەبووە”.

بابەتی پێشتر

هاوڵاتییەك لە ئێران لە سیستمی فڕینی فڕۆكەیەكدا خۆی شاردەوە و ویستی بگاتە ئەڵمانیا

بابەتی دواتر

ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی پەیامێك ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share