ژمارەیەك هەلی كار لە فەرمانگەیەكی حكومییەوە راگەیەنرا

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی راپەرین ژمارەیەك هەلی دامەزراندن بە گرێبەست رادەگەیەنێت و مەرجەكانی ئاشكراكردووە.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا هاتووە، بە مەبەستی دامەزراندن لە (ماڵی داڵدەدانی ئافرەتانی هەرەشەلێکراو/ ڕاپەرین) (72) كاتژمێری، هەلی دامەزراندنی 10 فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست تەنھا بۆ دانيشتوانى ناو شارى رانیە رادەگەیەنن.

كاركردنى فەرمانبەران بە شێوەی (24) كاتژمێری دەبێت واتا (ئێشکگری) بەمشێوە:

• بوارەکانی دامەزراندی فەرمانبەر بەشێوەی گێربەست:
1- كارگێری یەک کەس – بەکالۆریۆس – مێ– تەمەن – 24 ساڵ بۆ 35 ساڵ.
2- ياسايی یەک کەس – بەکالۆریۆس – مێ – تەمەن 24 ساڵ بۆ 35 ساڵ.
3- توێژەری کۆمەڵایەتی – دوو کەس – بەکالۆریۆس – مێ – تەمەن 24 ساڵ بۆ 35 ساڵ.
4- چاودێر چوار کەس – ئامادەیی – مێ – تەمەن 24 ساڵ بۆ 35 ساڵ.
5- کارگوزار یەک کەس – ئامادەیی- مێ – تەمەن 24 ساڵ بۆ 35 ساڵ.
6- شۆفێر یەک کەس – ئامادەیی – نێر – تەمەن 35 ساڵ بۆ 45 ساڵ.

• مەرجەکانی وەرگرتنی فۆرمی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست:
1- داواكار دەبێ خۆی ئامادەبێ بۆ وەرگرتنی فۆرم.
2- كارتى نیشتمانى يا نفوس لەگەڵ خۆی بھێنێ (رەسەن + کۆپی).
3- بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون لەگەڵ خۆی بھێنێ (كارتى زانيارى یان پشتگیری موختار).
4- سەبارەت بە بوارى شۆفێری دەبێت داواكار مۆڵەتی شۆفێری لەگەڵ خۆی بھێنێت (رەسەن + کۆپی).

• مەرجەکانی پرکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن:
1- دەبێت گشت زانیارییەکانی فۆرمەکە ڕاست و دروست بن، هەر زانيارییەکی ھەڵە ياخود نا دروست كارى لەسەر ناکرێت و پشتگوێدەخرێت.
2- دەبێت بروانامەی رەسەن یان پەسەندکراو ياخود پشتگیری زانکۆ و ئامادەیی هاوپێچ بکرێت.
3- ھاوپێچ كردنى گشت بەڵگەنامە كەسیەکان (كارتى نیشتمانى يان نفوس و رەگەزنامەی عێراقى + پسوڵەی خۆراک + گرێبەستی هاوسەرگیری ئەگەر هاتوو هاوسەرگیری كردبێت + ژمارەی منداڵ + نفوسی منداڵ).
4- نابێت ھیچ سرینەوەیەک هەبێت لە كاتى پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن.
5- لە ماوەی حەوت رۆژدا لەدوای وەرگرتنی فۆرم، پڕبکرێتەوە و رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی راپەرین بکرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، دابەشکردنی فۆڕم لە كاتژمێر (8:30)ی رۆژی دووشەممە (2022/10/31) دەستپێدەکات و تا تەواو بوونی فۆڕمەكان بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

هەشتەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

دوایین دۆخی تەندروستیی كازم فاروق ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share