ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە كابینەی نوێ كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان بە كابینەی نوێی حكومەت بە سەرۆكایەتیی سودانی ئەنجامبدرێت.

دوای پێشكەشكردنی داوایەكی فەرمی لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی بۆ دەنگدان بە بەرنامە و كابینەی نوێی حكومەت دیاریكرد.

لە 10ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدرا، 13ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ گرێی پێكهێنانی حكومەت بە هەڵبژاردنی لەتیف رەشید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كرایەوە.

چاوەڕوانیش دەكرێت ئەمڕۆ 27ی تشرینی یەكەم حكومەتی نوێی عێراق دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێك بەسەر هەڵبژاردندا پێكبهێندرێت.

دوێنێ عەقیل فەتلاوی پەرلەمانتار لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئاشكرایكرد، هەندێك ناكۆكی لەنێو چێوەی هەماهەنگی هەیە دەربارەی كاندیدی وەزارەتەكان.

وتیشی، “لابردن و گۆڕینی كاندیدانی وەزارەتەكان لەلایەن سودانی-یەوە تا پێش نیوەڕۆی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت”.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، چوونە دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بە نزیكەی 18 وەزارەتەوە دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئامانجی بەرشلۆنە لای چاڤی شتێکی ترە

بابەتی دواتر

لاپۆرتا دانی بە شکستی بەرشلۆنەدا نا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share