دەرچووانی پەروەردەی تایبەت وەک وانەبێژ دادەمەزرێنرێن

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە سەرجەم دەرچووانی دانەمەزراوی پەروەردەی تایبەت ئاگاداردەکاتەوە، کە ئەگەر دەیانەوێت وەک وانەبێژ دابمەزرێن پەیوەندییان پێوەبکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پەروەردەی کۆیە بڵاویکردووەتەوە، هەر دەرچوویەکی دانەمەزراوی پەروەردەی تایبەت، دەیەوێت وەک وانەبێژ لە قوتابخانەکاندا دابمەزرێن پەیوەندی بە بەشی پلاندانانی پەروەردەی کۆیەوە بکات.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر شەش هەزار دەرچووی پەروەردەی تایبەت هەن و حکومەتی هەرێمیش بڕیاری دامەزراندی بەشێک لەو مامۆستایانەی داوە، مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت بەپێی پێویستیی قوتابخانەکان دابەشدەکرێن بەسەر ئەو شوێنانەی زۆرترین پێویستییان پێیەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێندکاران و گەنجان سەرمایەیەکی بە بەها و بە نرخی گەلەکەمانن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی 49ـهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی…
Total
0
Share