سودانی داوای دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات

سودانی داوای دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێدانی متمانە بە كابینەكەی دەكات، وەك ئەوەی میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە.

بەپێی هەواڵێك كە ژمارەیەك لە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، محەمەد شیاع سودانی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق داواكارییەكی فەرمی ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە بۆ دیاریكردنی وادەی دانیشتنی متمانەدان بە حكومەت لە رۆژی پێنجشەممەدا.

داواكارییەكە دوای ئەو كۆبوونەوەیە دێت كە ئێوارەی ئەمڕۆ سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگیی لە ماڵی حەیدەر عەبادی ئەنجامیاندا بۆ یەكلاكردنەوەی دابەشكردنی پۆستەكان و پشكی شیعە لە كابینەی نوێدا.

دوای هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆمار لە 13ی ئەم مانگە، لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری نوێی عێراق محەمەد شیاع سودانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق راسپارد.

بابەتی پێشتر

دەرچووانی پەروەردەی تایبەت وەک وانەبێژ دادەمەزرێنرێن

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی گه‌یشته‌ (16)ی چامپیۆنزلیگ و ئیشبیلیه‌ هیوای بۆ گه‌ڕایه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: لە چ ماددەیەكی دەستووردا هاتووە 90 رۆژ جارێك مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچە وەربگرن؟

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مەبەستمانە پرسی مووچە لە ناكۆكییە سیاسییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد جیابكەینەوە و دەشڵێت،…
Total
0
Share