ڕۆژنامەیەك بڕیارێكی ئەمریكا وەك جێگرەوەی داخستنی باڵیۆزخانەكەی لە بەغداد ئاشكرادەكات

پێشتر ئەمریكا هۆشداریدایە بەرپرسانی عێراق لەبارەی كشانەوەی باڵیۆزخانەكەی

بەرپرسانی ئەمریكا ئاشكرایانكرد ویلایەتە یەكگرتووەكان بڕیاریداوە لەسەر كشانەوەی كارمەندانی لە باڵیۆزخانەكەی لە بەغداد لەجیاتی بەتەواوی داخستنی، ئەم كشاندنەوەیەش لەماوەی چەند هەفتەی كەمی داهاتوودا دەبێت، وەك ئەوەی ڕۆژنامەیەك بڵاویكردووەتەوە.

ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) لەسەر زاری بەرپرسێكی ئەمریكاوە بڵاویكردەوە، “كاربەدەستانی ویلایەتە یەكگرتووەكان بڕیاریانداوە باڵیۆزخانەكەیان بەتەواوی لە بەغداد دانەخەن، وەك ئەوەی پێشتر مایك پەمپیۆ، وەزیری دەرەوە باسی لێوەكرد”.

بەپێی وتەی بەرپرسەكە، “كشاندنەوە نیمچەییەكەی كارمەندانی باڵیۆزخانەكە هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵیادی بۆردومانە ئاسمانییەكەی ئەمریكا كە تیایدا جەنەڕاڵ قاسم سلێمانی لە 3ی كانونی دووەم كوژرا، بەهۆی ترس لە تۆڵەكردنەوەی ئێران یان لەلایەن گروپە هاوپەیمانەكانییەوە”.

بەرپرسەكە ئاشكراشیكردووە، بڕیارەكە لە كاتێكی پێشتری ئەم هەفتەیەدا لەمیانەی كۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگیی سیاسەتەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دراوە.

ڕۆژنامەكە دەڵێت، نازانرێت ژمارەی ئەو كارمەندانە چەندن كە لە باڵیۆزخانەكە دەكشێندرێنەوە، لەكاتێكدا كۆی ژمارەی كارمەندانی باڵیۆزخانەكە بە هەزاران دەخەمڵێندرێت.

هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق لە چەند مانگی ڕابردوودا لەلایەن مایك پەمپیۆ، وەزیری دەرەوە ئاشكراكرا ئەگەر حكومەتی عێراق سنوورێك بۆ هێرشە موشەكیەكانی گروپە چەكدارەكان بۆ سەر بەرژەوەندییەكانیان دانەنێت.

دوابەدوای ئەو لێدوانەش بەرپرسانی عێراقی ئاشكرایانكرد ویلایەتە یەكگرتووەكان لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو ئاگاداری كردونەتەوە كە ئامادەكاری دەكات بۆ ئەگەری داخستنی باڵیۆزخانەكەی لە چەند مانگێكدا.

بڕیارە نوێیەكەی ئەمریكا بە چەند ڕۆژێك دێت دوای كوشتنی موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمی ئێران كە لە 27ی تشرینی دووەمی ڕابردوو لە تاران كرایە ئامانج.

پەیوەندیدار:
– ئەمریکا بە هۆکاری ئەمنی ژمارەی دیپلۆماتەکانی لە عێراق کەمدەکاتەوە
– باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی کەمکردنەوەی دیپلۆماتکارەکانیان ڕونکردنەوە دەدات

 

بابەتی پێشتر

ئیشبیلیە 0-1 ڕیاڵ مەدرید

بابەتی دواتر

حكومەت بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان قەرز دەكات.. لاوازی پەرلەمان یان یاساشكێنی؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەكەی عێراق ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی لەشكركێشییەكانی توركیا ئامادەكرد و پێشكەشی كازمی دەكات

سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێكیان لەبارەی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share