دەتەوێت دڵت بپارێزیت؟ ئەم سێ خۆراكە مەخۆ

پزیشكان دەڵێن، پاراستنی تەندروستیی دڵ بەندە بە كۆمەڵێك خاڵ و رێنماییەوە، لەوانە خۆدوورگرتن لە سێ خۆراك كە یەكێكیان خواردنەوەی “دایت”ـە و بەپێی توێژینەوەكە، 200 هێندەی شەكر شیرینە.

لە نوێترین توێژنەوەی پسپۆڕانی بواری خۆراكدا كە میدیای ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، خۆراكی دەستكرد و دەستكاریكراو و خواردنەوە گازییەكان هۆكاری سەرەكیی تووشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشییەكانی دڵن.

بەپێی توێژینەوەكە، گۆشتی دەستكرد كە بەو گۆشتانە دەوترێت سوێركراون، یاخود ماددەی كیمیایی كراوەتە پێكهاتەیانەوە یان دەستكاریی پێكهاتەكەیان كراوە، گونجاونین بۆ تەندروستیی دڵ و خوێنبەرەكان و دووچاری نەخۆشییان دەكەنەوە، بەو پێیەی رێژەیەكی بەرزی چەوری و خوێ لەخۆدەگرن.

چەند جۆرێكی تری خۆراكی زیانبەخش بە تەندروستیی دڵ، خۆراكە دەستكردەكانی وەك چبسی پەتاتە و جۆرەكانی ئەندۆمی و ماكەرۆنی و تەنانەت نانی سپین كە بەپێی كۆمەڵەی دڵی ئەمریكی، زۆرخواردنیان دڵ تووشی نەخۆشیی جۆراوجۆر دەكاتەوە.

سەرباری ئەوەی بەشێك لەو كەسانەی دەیانەوێت كێشی جەستەیان داببەزێنن، لە بری خواردنەوە گازییە باوەكان پەنادەبەنەبەر خواردنەوەی گازیی ناسراو بە “دایت” و پێیانوایە رێژەیەكی كەمتری شەكریان تێكراوە، ئەنجامی توێژینەوەكە بۆچوونێكی جیاوا دەخاتەڕوو و دەڵێت، “ماددەی ئەسپارتام كە وەك جێگرەوەی شەكر دەكرێتە خواردنەوەی دایتەوە، 200 هێندەی شەكر شرینیە و حەزی خواردن لە مرۆڤدا دەورووژێنێت و بەوەش ئەگەری تووشبوونی بە قەڵەوی و نەخۆشییەكانی دڵ و رەقبوونی خوێنبەرەكان زیاتردەبێت”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی وشکەساڵییەوە 10 هەزار خێزان لە زۆنگاوەکانی عێراق ئاوارەبوون

بابەتی دواتر

کەشناسی: ئەمڕۆ لێزمە و تاوەباران دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share