بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ، بڕیارێكی لەبارەی جۆرێكی ئۆتۆمبێلەوە دەركرد و سزایەكی نوێی بە بڕی 100 هەزار دینار دیاریكردووە.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق ئاشكرایكرد، رێكار بەرامبەر بەو شۆفێرانە دەگیرێتەبەر كە “ئۆتۆمبێلی سپۆرتیان هەیە” و پەیوەستە بە دەنگی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەوە.
لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆدا هاتووە، سزایەكی دارایی بە بڕی 100 هەزار دینار دەسەپێندرێت بەسەر هەر شۆفێرێكدا ئۆتۆمبێلەكەی دەنگی بەرزبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق روونكردنەوەی لەبارەی بڕیارەكەوە داوە و دەڵێت، “ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئەگزۆزی دەنگبەرزیان لێدەبەسترێت و شۆفێرەكانیان لە شوێنی نیشتەجێبوونی چڕدا ژاوەژاو دەنێنەوە و هاوڵاتییان هەراساندەكەن، شۆفێرەكانیان بە 100 هەزار دینار بۆ هەر یەكێكیان سزادەدرێن و ناچاردەكرێن ئەگزۆزی دەنگبەرز لە ئۆتۆمبێلەكانیان بكەنەوە”.