عێراق و ڕوسیا ژمارەیەك لێكتێگەیشتن واژوو دەكەن

وتەبێژی دەرەوەی عێراق ئاشكرایكردووە، عێراق لەگەڵ ڕوسیادا ژمارەیەك لێكتێگەیشتن واژوو دەكات، بوارەكانی نەوت و بازرگانی لەخۆ دەگرێت.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ سپۆتنیكی ڕوسیی ئەمڕۆ شەممە 5ی كانونی یەكەم ئاشكرایكردووە، “دوایین سەردانی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ڕوسیا دەرئەنجامێكی باشی هەبووە، كە خۆی لە واژووكردنی ژمارەیەك لێكتێگەیشتن دەبینێتەوە”.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، ژمارەی لێكتێگەیشتنەكانی نێوان عێراق و ڕوسیا خۆی لە 14 لێكتێگەیشتن دەبینێتەوە، كە سەرجەم نوسراوەكان ئامادەكراون و تەنها واژووكردنیان ماوە، چەند كەرتێگی گرنگ لەخۆ دەگرێت دیارترینیان كەرتی نەوت و بازرگانیكردن و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتەكەیە.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە 24ی تشرینی دووەم بە بانگهێشتنامەیەكی فەرمی سەردانی ڕوسیای كرد، ژمارەیەك لە بەرپرسانی كەرتی نەوت و بازرگانی و لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانیش لە شاندەكەدا بوون.

بابەتی پێشتر

یۆنان بە ناچاری بە ئاوەكەدا گەڕاندنیەوە و توركیا ڕزگاری كردن

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: شاندی هەرێم تەنها دوو پێشنیاری تاوتوێكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە و زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی تر لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردین لە وادەی خۆیدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد پێشوازیكرد لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان…
Total
0
Share