بەپێی چەند بەڵگەنامەیەك كە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، سەرۆكایەتیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری دەركردنی سەلمان ئەمین نادر ناسراو بە ئەژی ئەمینی پەسەندكردووە.
بڕیاری دەركردنی سەلمان لە ریزەكانی یەكێتی لە ڕۆژی 8ی 8ی 2022 لەلایەن مەڵبەندی دیراساتی گشتییەوە دەركراوە، دوای بڕینی هەموو ڕێكارە پەیڕەوییەكان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی كە ناوبراو پێچەوانەی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی كاریكردووە و بۆ سەرۆكی یەكێتی بەرزكراوەتەوە بە مەبەستی پەسەندكردن.
ڕۆژی 11ی ئابی 2022 بە واژووی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری ناوبراو پەسەندكراوە و لەو ڕۆژەوە سەلمان ئەمین نادر ناسراو بە (ئەژی ئەمین) بە دەركراو لە ریزەكانی یەكێتیی دادەنرێت.