هاوپەیمانیی فەتح: حەلبووسی بەرەو دیكتاتۆری هەنگاودەنێت و داوای لێسەندنەوەی پۆستەكەی دەكرێت

سەركردەیەكی هاوپەیمانیی فەتح، محەمەد حەلبووسی و خانەوادەكەی تۆمەتباردەكات بەوەی روویان لە “دیكتاتۆری” كردووە و دەڵێت، “دوورنییە پێكدادانی چەكداری رووبدات”.

عەلی علێوی سەركردە لە هاوپەیمانیی فەتح رایگەیاند، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و خانەوادەكەی لە ئەنبار بە جۆرێك پاوانخوازییان كردووە و دەسەڵاتی خۆیان تۆكمەكردووە، نزیكبوونەتەوە لە بوون بە دیكتاتۆر.

بەپێی وتەی علێوی، حەلبووسی لە كاتێكدا بەو جۆرە مامەڵە دەكات نوێنەرایەتیی هەموو سوننەكان ناكات و دەڵێت، “سەركردەكانی نەینەوا داوادەكەن پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆ ئەوان بێت و یەك كەس قۆرخی نەكات”.

ئەو سەركردەیەی هاوپەیمانیی فەتح هۆشداری دەدات لەوەی “رەفتاری حەلبووسی و خانەوادەكەی لەگەڵ هۆزەكانی ئەنباردا تاكڕەوانەیە و دوورنییە پێكدادانی چەكداریی لێبكەوێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌نها دواى 12 ڕۆژ.. دادگاییكردنى بكوژی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی كه‌ربه‌لا ده‌ستیپێكرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ى ئاب و دواى 12 ڕۆژ له‌ كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی كه‌ربه‌لا، دادگاییكردنى بكوژه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌…
Total
0
Share