25 ملیۆن مین لە سنوورەكانی عێراق و ئێراندا ماونەتەوە

روانگەی عێراقی سەوز كە لە بواری ژینگەدا كاردەكات دەڵێت، 25 ملیۆن مین لە سنوورەكانی عێراق و ئێراندا ماونەتەوە و تێچووی هەڵگرتنەوەی هەر مینێك زیاتر لە 300 دۆلارە.

ئاماری رێكخراوەكە ئاشكرایكردووە، نزیكەی سێ ملیار مەتر دووجا زەویی عێراق بە مین چێندراوە و بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، 234 ملیۆن و 500 هەزار مەتر دووجا لەو زەوییانە دەكەونە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕینەوە و بە مین و تەقەمەنیی جۆراوجۆر چێندراون.

ئەگەرچی ژمارەیەكی زۆری مین و پارچەی تەقەمەنیی جۆراوجۆر لە خاكی هەرێمی كوردستاندا هەن، روانگەی عێراقی سەوز ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە “هەرێمی كوردستان بەدەرنییە لە مینی چێندراو، بەڵام ئەو مینانەی لە باشوور هەن ژمارەیان زۆرترە لە مینەكانی كوردستان”.

ئاماری رێكخراوەكەی بواری ژینگە راشیگەیاندووە، رژێمی پێشووی عێراق ئەو مینانەی لە چەندین وڵاتەوە هاوردەكردووە، دیارترینیان بەلجیكا و چین و روسیان.

لەبارەی تێچووی پاككردنەوەی خاكی بە مین چێندراوەوە، روانگەی عێراقی سەوز دەڵێت، “هەڵگرتنەوەی یەك مین 300 تا هەزار دۆلاری تێدەچێت و تێچووی پشكنینی یەك مەتر دووجای خاك سێ بۆ حەوت دۆلارە”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە: لە یەكخستنەوەی هێزەكان بەردەوامدەبین

بابەتی دواتر

یاساكانی هاتوچۆ دەگۆڕدرێن و سزاكانی سەر شۆفێران توندتردەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share