وادەی پێكهێنانی حكومەتی عێراق ئاشكراكرا

چێوەی هەماهەنگی دوو وادە بۆ پێكهێنانی حكومەت دیاریدەكات و پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانێتییەكە دەڵێت، “دوایناخەین”.

ئەگەرچی هەفتەی رابردوو، داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران كرا رۆژی شەممە 23 تشرینی یەكەم كۆببێتەوە بۆ بەخشینی متمانە بە كابینەی نوێی حكومەت، بەڵام پێناچێت كۆبوونەوەكە سەربگرێت و چێوەی هەماهەنگی كە سەرۆك وەزیران سەر بەو هاوپەیمانێتییەیە، دوو رۆژی دیكەی بۆ راگەیاندنی كابینەی حكومەت دیاریكرد.

سالم عەنبەكی پەرلەمانتاری چێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، رۆژی دووشەممە یاخود سێشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە بۆ متمانەدان بە كابینەی حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی.

عەنبەكی جەختدەكاتەوە كە هیچ پاساوێك نییە بۆ دواخستنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و بەخشینی متمانە بە حكومەتی نوێ و دەڵێت، “گفتوگۆكان بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان لەبارەی پۆستە وەزارییەكان و گەیشتن بە رێككەوتن لە نێوان لایەنەكاندا”.

بابەتی پێشتر

مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعش لە كەركوك خاپووركرا

بابەتی دواتر

عێراق رۆژانە ملیۆنان مێروو رەوانەی ئەوروپا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی گەیشتە تاران

دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران. ئەمڕۆ…
Total
0
Share