“واریەرز” یەکەم دۆڕاندنی وەرزی نوێی تۆمارکرد

تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز کە هەڵگری ناسناوی وەرزی ڕابردووی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکایە بۆ یاریی باسکە (NBA)، یەکەم دۆڕاندنی وەرزی 2022/2023ی تۆمارکرد.

“واریەرز” لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی دێنڤەر ناگێتس بووەوە، یارییەکە بە ئەنجامی (128-123) کۆتاییهات، دوای ئەوەی ئەستێرەکانی ناگێتس توانیان چارەکی یەکەم بە ئەنجامی (70-52) کۆتایی پێبهێنن.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

فینێکس سەنز 111-113 پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرس

دێنڤەر ناگێتس 128-123 گۆڵدن ستەیت واریەرز

یوتا جاز 132-126 مێنیسۆتا تێمبەروڵڤز

مێمفیس گریزلیز 129-122 هیوستن ڕۆکێتس

دیترۆیت پیستۆنز 106-130 نیویۆرک نیکس

بۆستن سێڵتیکس 111-104 مەیامی هیت

تۆرینتۆ ڕاپتەرز 105-109 برۆکلین نێتس

ئۆرلاندۆ ماجیک 98-108 ئەتلانتا هوکس

چیکاگۆ بوڵز 100-102 واشنتن ویزردز

ئیندیانا پیسەرز 134-137 ساب ئەنتۆنیۆ سپێرز

نیوئۆرلیانز پیلیکانز 124-112 چارلۆت هۆرنێتس

بابەتی پێشتر

یەکەمی جیهان بەهۆی ماددەی وزەبەخشەوە ڕاگیرا

بابەتی دواتر

منداڵێك لە جۆگەیەكی ئاودا خنكا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share