بۆریس جۆنسن و ڕیشی سوناك لە پێشەنگی كێبڕكێدان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا

بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیری پێشووی بەریتانیا و ڕیشی سوناك وەزیری پێشووی دارایی ئەو وڵاتە لە پێشەنگی ئەو كاندیدانەن كە بۆ جێگرتنەوەی لیز ترەس.

ئەمەش دوای ئەوە هات كە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، لیز ترەس وازی لە پۆستەكەی هێنا و كۆتایی بە شەش هەفتە لە دەسەڵات هێنا.

دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیری بەریتانیا دوای شەشە هەفتە و دەستپێكردنی كێبڕكێیەكی نوێی سەركردایەتی جەخت لەوەدەكاتەوە كە سیاسەتی بەریتانیا چەندە ناجێگیربووە لە دوای دەنگدانی ساڵی 2016 بۆ جیابوونەوە ئەم وڵاتە لە یەكێتی ئەوروپا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیری پێشووی بەریتانیا و ڕیشی سوناك وەزیری پێشووی دارایی ئەو وڵاتە لە پێشەنگی ئەو كاندیدانەن كە دەیانەوێت شوێنی لیز ترەس سەرۆك وەزیرانی دەست لەكاركێشاوەی بەریتانیا بگرنەوە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی هێزەكانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق درێژكردەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە كەركوك

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share