تەرمی نەوشیروان فوئاد مەستی لە بارەگای هێزەكانی 70وە بەڕێكرا بۆ گۆڕستانی گردی سەلیم بەگ

بەیانی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێكی سەربازیدا لە بارەگای هێزەكانی 70ی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فەرماندە سەربازییەكان و كەسوكاری، تەرمی فەریقی یەكەم نەوشیروان فوئاد مەستی بە ڕێكرا بۆ گۆڕستانی گردی سەلیم بەگ لە شاری سلێمانی.

لە ڕێوڕەسمەكەدا مستەفا چاوڕەش بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەمووان خەمبارین بە كۆچی دوایی نەوشیروان فوئاد مەستی كە یەكێك بوو لە تێكۆشەرە دێرینەكانی یەكێتی و ڕۆڵی هەبوو لە دامەزراندنی كۆلیژی سەربازی و یەكەی 70 و هێزەكانی پشتیوانیی دوو هەر بۆیە هەموومان خەبات و تێكۆشانی ئەو سەركردە سەربازییە بەرزدەنرخێنین.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیار لەسەر مانەوەی هێزەكانی لە هەرێم و عێراق دەدات

بابەتی دواتر

قاوە بۆ كاتی سەرئێشە بەسوودە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاککەرێک دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەین دەستگیرکردنی هاککەرێک و تۆمەتبارێکی دیکەی راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە…
Total
0
Share