ئیدارەى یانەى پاریس سانجێرمان داواى لە مباپی کردووە لە ڕاگەیاندنەکاندا مانەوەى خۆی لە فەرەنسا دوپاتبکاتەوە.
پاش یارییەکەى پاریس و مارسیلیا، کیلیان مباپی لە ڕاگەیاندنەکانەوە ڕەتیکردەوە بیەوێت لە پاریس بڕوات.
وتیشی: بەهیچ شێوەیەک بیرم لە ڕۆیشتن نەکردۆتەوەو داواشم نەکردووە کە بڕۆم.
بەپێی ڕاگەیاندنەکان بێت ئەو قسانەى مباپی بە مەبەست کراوە و لەلایەن ئیدارەى پاریسەوە پێی کراوە.
ئیدارەى پاریس دەیەوێت فشارەکانی سەر مباپی و یانەکەى کەم ببێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە ئەو داوایەى لە مباپی کردووە.