راگەیەندراوێک لە کەشناسیی هەرێمەوە لە بارەی دەستپێکردنی بارانبارین

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ئاسمانى هەرێم بە گشتى بۆ نیمچە هەور و هەندێک ناوچە لە هەندێک کات بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت و ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “بە هۆی کاریگەرى دوو نزمە پەستانى لاوازى دەریاى ناوەڕاست و نیمچە دورگەى عەرەبى لە رۆژى پێنج شەممەوە ئاسمانى هەرێم بە گشتى بۆ نیمچە هەور و هەندێک ناوچە لە هەندێک کات بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “رۆژى هەینى ئاسمان بەردەوام نیمچە هەور دەبێت لە ئێوارەدا هەور زیاتر دەبێت لە ئاسمان، لە ئەگەرى دروست نەبوونى گۆڕانکارى لە پێشبینیەکان ئەگەرى باران بارین لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و بارانێکى مامناوەند لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و ناوچە جیاجیاکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک هەیە،  باران بارینى پێشبینیکراو لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک زیاترە لە چاو ناوچەکانى تر”.

ئاشکراشی کردووە، “سەنتەرى سلێمانى و هەڵەبجە ئەگەرى نمە بارانى پچڕ پچڕى دەبێت لە هەندێک کاتدا  پلەکانى گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە، خێرایى با زیاد دەکات، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵیش دەبێت لەسەر بەشێک لەو ناوچانەى خێرایی با زیاد دەکات بە تایبەت ناوچەکانى باشوورى هەرێم،  لە کاتى نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى هەورە تریشقە هەیە، ئەو ناجێگیریەى کە دروست دەبێت تا رۆژى دووشەممە لەسەر کەشى ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت”.

 

بابەتی پێشتر

لە زاخۆ پرۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە کرایەوە

بابەتی دواتر

شا چارڵسی سێیەم کەسێک بۆ لە خەو هەستاندنی دادەمەزرێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كارەبای ژمارەیەك باخ بڕدرا

بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی بەرگرتن لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتییان كارەبای ژمارەیەك…
Total
0
Share