كەركوك.. بەهۆی تەقینەوەیەكەوە سێ منداڵ بوونە قوربانی

شاری كەركوك

تەقینەوەی پاشماوەی بۆمب لە گوندێكی سەر بە ناحیەی یایچی لە كەركوك گیانلەدەستدانی دوو منداڵ و برینداربوونی یەكێكی دیكەی لێكەوتەوە.

عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی دەستکاریکردنی پاشماوەی بۆمبێکەوە لەنێو زبڵدانێکی گوندی عادلیەی ناحیەی یایچی، تەقینەوەیەک روویداوە بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

وتیشی، منداڵەكان (فەرەح عەباس، دوعاء عامر و تەقوا عەبدولكەریم) قوربانییانی رووداوەكەن و تەمەنیان لەنێوان پێنج ساڵ بۆ هەشت ساڵاندایە.

بۆمبەكە لە پاشماوەکانی سوپای پێشووی عێراقە و كاتێك منداڵەكان بەدییانكردووە و دەستكارییان كردووە پیایاندا تەقیوەتەوە، وەك ئەوەی وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی پێدا.

 

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ د. لەتیف رەشید و جێنین پلاسخارت کۆبووەوە

بابەتی دواتر

لە یەک ڕۆژدا 40 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە شێرپەنجە لە سلێمانی تۆمارکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی گەرمیان: لەکاتی رۆیشتن بۆ سەر رووباری سیروان ئەم رێنماییانە جێبەجێبکەن

بەرگریی شارستانیی گەرمیان چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە، و داوادەکات هاوڵاتییان لەکاتی رۆیشتن بۆ سەر رووباری سیروان جێبەجێیان بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share