هەڵمەتی كۆكردنەوەی سەگی بێلانە لە سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

بەردەركی سەرای سلێمانی

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە هاوكاریی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان دەستدەكەنەوە بە كۆكردنەوەی سەگی بێلانە.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، فەرمانگەكەیان بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری سلێمانی دووبارە دەستیانكردووە بە كۆكردنەوەی سەگی بێلانە.

دەشڵێت، هەڵمەتەكەیان بەپێی پلانێكی بۆ داڕێژراو، قۆناغ بە قۆناغ دەبێت و دەگوازرێنەوە بۆ پەناگەكەیان لە رێگای سلێمانی-عەربەت.

هەڵمەتەكەی پشتئەستوورە بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی ژمارە (38 لە 2022/3/17) و لەسەر داواكاری و سكاڵای هاوڵاتییان و بەمەبەستی پاراستن و سەلامەتییانە، وەك ئەوەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پێشتر

سودانی دەیەوێت سەدر ڕازیبكات

بابەتی دواتر

شیرین "ماددەی هۆشبەر بەكاردەهێنێت" و سیخوڕی بەسەرەوە دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share