بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەوڵەکانمان لە بەغداد بەردەوامدەبین تاوەکو پارێزگاری لە پێگەی کورد بکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەریی مەکتەبی سیاسی وەک یەکەم شاند سەردانی د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراقیان کرد لە کۆشکی سەلام.

لە دیدارێکدا وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن لە ئەرکە نوێکەیدا، هەموو پشتیوانی و هەماهەنگییەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان بۆ سەرۆک کۆماری عێراق دووپاتکردەوە لەپێناو پارێزگاریکردن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد و هەنگاونان بە ئاراستەی رێبازی سەرۆک مام جەلال کە خۆی لە تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان دەبینێتەوە.

لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد، هەڵبژاردنی د. لەتیف رەشید وەک چوارەمین سەرۆک کۆماری کورد لە مێژووی عێراقدا، شانازییەکی گەورەیە بۆ گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. وتیشی، “لە هەوڵەکانمان لەگەڵ دۆستەکانمان لە بەغداد بەردەوامدەبین تاوەکو پارێزگاری لە پێگەی کورد بکەین و هەروەها کاربکەین بۆ خزمەتکردن و بنیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بۆ هەموو گەلانی عێراق”.

لەبارەی حکومەتی نوێی عێراقیشەوە سەرۆک بافڵ وتی، “باوەڕی تەواومان بە دەستوور و هاوبەشیی راستەقینەیە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا. ئەرکی حکومەتی نوێیە بە پشتبەستن بە بنەمای نیشتمانی و یەکسانی خزمەتی هەموو تاکەکانی وڵات بکات بەبێ جیاوازی و هەنگاوی گەورە بنێت لە رووبەڕووبوونەوە و دژایەتی گەندەڵیدا.

بابەتی پێشتر

مووچە بۆ هەزاران كەسی هەرێم دەبڕدرێتەوە

بابەتی دواتر

ناتانیاهۆ تۆمەتێک ئاڕاستەی باراک ئۆباما دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share